وەزارەتی بازرگانی: سبەی لە هەولێر دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەكرێت
  2020-09-26       406       

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی حكومەتی عێراق وەجبەی دوەمی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستانی تەرخان كرد، سبەی یەكشەممە پارەی گەنمی جوتیارانی ھەولێر دابەش دەكرێت و پارەكەش ئامادەیە، كە هەشت ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دینارە.

ئاوێنە: نەوزاد شێخ كامیل، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وت، دوای ئەوەی حكومەتی عێراق رەزامەندیی لەسەر تەرخانكردنی پارەی وەجبەی دوەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەربڕی، سبەی لە ھەولێر دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت بەسەر جوتیارانداو ھەندێك رێكار ماون تەواو بن، لە دھۆك و سلێمانیش دەستپێدەكات.

شێخ كامیل وتیشی، ئەوەی ھەولێر هەشت ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دینارەو ئەوەی سلێمانی ١٣ملیار و٦٠ملیۆن و هیی دھۆكیش هەشت ملیار و ٦٠ملیۆنە، بۆیە ھەر كاتێك ئەو رێكارانەی كە ماون تەواو بن، لە دھۆك و سلێمانیش دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×