2020-09-26   427     
ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلول، ڕایگەیاند کە دەستییان بەسەر 250 کیلۆگرام گۆشتی نەشیاودا گرتووە کە لەکاتی گواستەنەوەیدا هیچ ڕێنماییەکی تەندروستیی جێبەجێ نەکردووە.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش، له بازگه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی، ده‌ستی به‌سه‌ر (250) كیلۆگرام گۆشتی ئاژه‌ڵدا گرتووه كه خاوه‌نه‌كه‌ی ڕه‌چاوی ڕێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كانی نه‌كردووە له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا و به‌نیازبووه له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساغیبكاته‌وه”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، گۆشته‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه”.
قائیمقمییەتی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی گۆشتدا، پێیوسته ساردكه‌ره‌وه به‌كاربهێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ڕێگری لێده‌كرێت.