حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە ھێزەكانی ئەمەریکا دەکات
  2020-09-26       407       

ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، لە وەڵامی لێدوانێکی مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هەڕەشەیەکی توندی لە هێزەکانی ئەمەریکا کرد و رایگەیاند “لووتی سەربازانی ئەمەریکا، لە خاکی عێراقدا دەچەقێنین”.

ئاوێنه‌: ئەبو عەلی عەسکەری بە پۆمپێیۆ دەڵێت، “هەڕەشە و لێدوانە لەرزۆکەکانت، دژی خۆت و سەرۆکە بێ ئەقڵەکەت دەشکێتەوە”.

کەتائینی حزبوڵڵای عێراقی و چەند گرووپێکی دیكه‌ی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی هێرش لە دژی هێزەکانی هاوپەیمانان و مووشەکبارانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا تۆمەتباردەکرێن.

به‌گوێره‌ی زانیارییەكان، مایك پۆمپێیۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پەیوەندیی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عێراقی ئه‌نجامداوه و پێی راگەیاندوون، پێویسته‌ هه‌مووان به‌ باشی ئاگادار بن، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ئاماده‌یه‌ و به‌زه‌ییش به‌ هیچ كه‌س ناكه‌ن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×