2020-09-26   705     
سبه‌ینێ مامۆستایانى ناڕازیی خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و بڕیاریانداوه ساڵى نوێى خوێندن بایكۆت بكه‌ن.
ئاوێنه: له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى سلێمانى، مامۆستا دڵشاد نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازیی ئاشكرایكرد، سبه‌ینێ له‌شارى سلێمانى‌و له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا مامۆستایانى ناڕازیی‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان خۆپیشاندانى ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.
وتیشى:"هه‌ر سبه‌ینێ له(هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، كه‌لار، رانیه، كفرى، چه‌مچه‌ماڵ‌و سه‌یدسادق) له‌هه‌مانكاتى سلێمانى، خوپیشاندانى ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌درێت‌و بایكۆتى ساڵى نوێى خوێندن ده‌كرێت".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ مامۆستایانى سنورى هه‌ولێرو دهۆك مامۆستا دڵشاد ڕایگه‌یاند، "داوا له‌مامۆستایانى دهۆك‌و سۆران‌و هه‌ولێر ده‌كه‌ین سبه‌ینێ له‌سه‌ر شه‌قام كۆببنه‌وه بۆ داواكردنى داواكاریه‌كانیان‌و ئه‌و مامۆستا هاوڕێیانه‌یان كه ئێستا له‌زیندانه‌كاندان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێستا داواكاریی سه‌ره‌كى ئێمه‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كان موچه‌یه، ئێمه سبه‌ینێ له‌په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا زه‌نگى نه‌چونه‌وه‌مان بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن لێ ده‌ده‌ین‌و بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى نوێ ده‌كه‌ین".