ساڵح موسلیم: لە تورکیا دەرگاکان بۆ شەڕی ناوخۆ کراونەتەوە
  2020-09-26       895       
ساڵح موسلیم ئاماژە بەوە دەکات بە ئۆپەراسیۆنی ڕۆژی ڕابردوو لە دژی هەدەپە لە تورکیا دەرگاکان بۆ شەڕی ناوخۆ کراونەتەوە، ئەو وتی "ئەم هەوڵە بەستێن بۆ سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە تورکیا خۆش دەکات".

ئاوێنه‌:  ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی یەکێتی دیموکراتی سوریا (PYD) کاردانەوەی نیشان دا بە حۆکمی دەستگیر کردنی 82 چالاکی سیاسیی کورد لە تورکیا لەوان نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کە سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان بووە و ڕایگەیاند ئەم هەڵمەتان زەمینە خۆش دەکەن بۆ سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە تورکیا.

 موسلیم لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: کاتێک ئامانجەکانیان لە دەرەوەی وڵات نه‌پێکا هێرشیان کردە سه‌ر  ناوخۆ و کاتێک لە ناوخۆش سەر نەکەوتن دەستیان داوە بە ڕووخاندن. وڵاتێک بەم جوانییەوە حەیفە. دوا ئۆپەراسیۆن لە دژی هەدەپە درگاکانی شەڕی ناوخۆیی ئاوەڵا کردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×