وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران کۆبوونەوە
  2020-09-26       323       

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێک گەیشتە تاران و لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئاوێنه‌: سەردانەکەی فوئاد حوسێن بۆ ئێران دوو رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لەوانە حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران، کۆببێتەوە.

بە وتەی میدیاکانی ئێران، ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە گفتوگۆیە لەبارەی رێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە کە لەکاتی سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ئێران واژۆکرابوون.

رۆژی سێشەممە 2020/07/21 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێرانی کرد. لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران و ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار و دواتریش لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەوە و جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئێرانییەکان چەند پەیامێکیان داوەتە کازمی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×