سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان دەکات
  2020-09-26       557       

په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌نیازه‌ دانیشتنێكی تایبه‌ت ساز بكات و تیایدا وتارێك له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی هه‌نوكه‌یی پێشكه‌ش بكات.

ئاوێنه‌: به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێك بخات، کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، رێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گوتارێك پێشکەش دەکات.

پێشتر سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و دوو ژنه‌ په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواكارییه‌كیان بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت واژوو كرد و داواكارییه‌كه‌ پێویستی به‌ 23 واژووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×