2020-09-27   637     
به‌وته‌ی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات تا رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ئاماده‌بونی مه‌سرور بارزانی دیاری بكات.
ئاوێنه: بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێكبخات، کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، شیکردنەوەی دۆخی دارایی‌و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان‌و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتارێك پێشکەش دەکات.
له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌میدیاكانی پارتی ڕاگه‌یاندووه، ئێستا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك بۆ دانیشتنه‌كه دیاری بكرێت‌و دواتریش شاندی باڵای حكومه‌ت بچێته په‌رله‌مان‌و تاوتوێی ئه‌و پرسانه بكات.
وتیشی، به‌پێی مادده‌ی 66 له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه ئه‌نجامده‌درێت‌و به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌میش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه داوای گفتوگۆیه‌كی كراوه به‌ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتاران له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكات.
ئاشكراشیكرد، له‌و دانیشتنه‌دا چه‌ند پرس‌و بابه‌تێك كه په‌یوه‌ستن به‌ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێنه‌ڕو.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌وه‌رانه‌ش كه بڕیاره سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێیان بكات، ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گرنگترین ته‌وه‌ره‌كان ئه‌و پرس‌و بابه‌تانه‌ن كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ وه‌رگرتووه، له‌وانه‌ش بابه‌تی چاكسازیی، كه ماوه‌ی 3 مانگه یاسای چاكسازیی چۆ‌ته بواری جێبه‌جێكردن‌و زۆرینه‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستبون به‌و یاسایه ده‌ركراون، ئێستاش دوای تێپه‌ڕبونی 3 مانگ، حكومه‌ت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌یدا رونكردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی بكات.
دوپاتیشیكرده‌وه، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام، یه‌كه‌م بابه‌ت كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی باسی لێوه ده‌كات، بابه‌تی چاكسازییه، چونكه ئه‌و بابه‌ته گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه".
ئه‌م داواكارییه‌ی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌كاتێكدایه كه 23 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیری دارایی هه‌رێم، له‌باره‌ی دواكه‌وتن‌و بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌دۆخی دارایی‌و ئابوری هه‌رێمی كوردستان.