گردبونه‌وه‌ی‌ مامۆستایان له‌سلێمانی‌و چه‌ند شارێكی‌ دیكه‌‌ ده‌ستیپێكرد
  2020-09-27       373       
له‌به‌رامبه‌ر لێبڕین‌و دواكه‌وتنی‌ موچه‌كانیان، مامۆستایانی‌ ناڕازیی له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ گردبونه‌وه‌و بڕیاریاندا بایكۆتی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن بكه‌ن تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: وه‌ك پێشتر ڕایانگه‌یاندبو، پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ مامۆستایانی‌ ناڕازیی له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ گردبونه‌وه‌و بڕیاریاندا بایكۆتی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن بكه‌ن تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هاوكات له‌گه‌ڵ گردبونه‌وه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌، له‌شاره‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌لار، رانیه‌، كفری‌، چه‌مچه‌ماڵ‌و سه‌یدسادق-یش مامۆستایانی‌ ناڕازیی گردبونه‌وه‌و خوپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

مامۆستایانی‌ ناڕازایی‌‌ په‌یام ئاراسته‌ی‌ هاوپیشه‌كانیان له‌هه‌ولێرو دهۆك ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن، "داوا له‌مامۆستایانی‌ دهۆك‌و هه‌ولێر ده‌كه‌ین بێنه‌ سه‌ر شه‌قام‌و كۆببنه‌وه‌ بۆ داواكردنی‌ داواكارییه‌كانیان‌و ئه‌و مامۆستا هاوڕێیانه‌یان كه‌ ئێستا له‌زیندانه‌كاندان".
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×