روحانی: دژی مانەوەی هێزه‌كانی ئەمریكاین لەعێراق
  2020-09-27       387       
حەسەن روحانی
سەرۆك كۆماری ئیسلامی‌ ئێران دژایه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی ئەمریكا لەعێراق دوپاتده‌كاته‌وه‌و داوای‌ جێبەجێكردنی ئەو یاسایەی په‌رله‌مانی‌ عێراق-یش ده‌كات كه‌ بۆ دەركردنی ھێزە بیانییەكان دەرچووە.

ئاوێنه‌: له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق،  حەسەن روحانی، سەرۆكی‌ ئێران رایگەیاند، ئەوان دژی مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكان لەعێراق.

روحانی داوای لەفوئاد حوسێن كردووە كە ئەو یاسایەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەركردنی ھێزە بیانییەكان دەرچووە، جێبەجێ بكرێت. 

دوێنێ شەممە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێكی دو رۆژە گەیشتە تاران، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف ھاوتا ئێرانییەكەی، فوئاد حوسێن لەگەڵ حەسەن روحانی كۆبوەوە. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×