دوو تۆمەتبار بەبڕێک پارەی ساخته‌وه‌ دەستگیر دەکرێن
  2020-09-27       486       
هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانیان دەستگیرکرد کە بڕێک پارەی جۆری پێنج هەزاری عێراقی‌ ساخته‌یان پێبووەو ویستویانە لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی ساخی بکەنەوە.

ئاوێنه‌: پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاندووه‌، دوای‌ به‌دواداچون‌و چاودێری‌ ورد، توانرا هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌‌راوه‌ لەپارکی ئازادی دەستگیربكرێن.

تۆمەتبارەکان ناویان (ل. م. ر) له‌دایكبووی‌ ١٩٧٤ و (ع. م. ح) له‌دایكبووی‌ ١٩٧٦، لەئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی ٢٩٨/٢٨٠ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×