سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق: چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
  2020-09-27       470       

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق رایدەگەیەنن کە پێویستە چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت و سەرجەم تیمە دیپلۆماسییەکانیش پارێزراوبن، دەشڵێن: پێویستە روبەڕوی ئەو کارانە ببینەوە کە لەدەرەوەی یاسا دەکرێن و زیان بە ئاسایش و سەرەوەری عێراق دەگەیەنن.

ئاوێنە: لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەت و پەرلەمانی عێراق جەخت دەکەنەوە لەوەی کە چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت و هەروەها پارێزگای لە باڵیۆزخانە و تیمە دیپلۆماسییەکان بکرێت.

ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو روداوانەی لەماوەی رابردودا رویانداوە وەک هێرشی بەردەوامی ناوەندە مەدەنی و سەربازییەکان و تیرۆرکردن و رفاندنی چالاکوانان، زیان بە ئاسایش و سەروەری عێراق دەگەیەنێت.

هەروەک دوپاتیان کردەوە کە پێویستە رێکاری توند و کرداریی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی سەقامگیری ئەمنی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×