٧٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی تەرخان کرا
  2020-09-28       448       
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ٧٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی تەرخانکران و بڕیاری تاپۆکردنیشیان درا.

ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەقی بڕیارەکەی لە فەیسبووکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت “دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان لە هەموو قۆناخ و دۆخ و داخوازییە یاسایی و کاگێڕیی و تەکنیکییەکاندا، بۆ تەرخانکردن و تاپۆکردنی ٧٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە درا”.

پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دەکات و ئاماژە بەوەش دەدات “شاناز و ئاسودەین کە توانیمان داکۆکیکارێکی راستگۆ و دڵسۆزبین لەم دۆسییەداو بە هیممەتی هەموو لایەک رێکارەکان تەواوبکەین و بودجەی جیاکردنەوەی زەوییەکانیش وەک پارێزگاری سلێمانی بگرینە ئەستۆ”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×