لە سلێمانی نۆ توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-09-28       481       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە، 26 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 27 توشبوی ڤایرۆسەكەش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو نۆ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ، 26 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ، 27 توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو نۆ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 180 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە تا ئێستا كۆی گشتی ئەوانەی پلازمایان بەخشیوە لەدوای چاكبونەوەیان لە نەخۆشییەكە، گەیشتۆتە 967 بەخشەر.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×