لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: لەم هەفتەیەدا موچە دابەشدەكرێت
  2020-09-28       699       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران لەم هەفتەیەدا بەتەواوەتی دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: عەبدولهادی سەعداوی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی رەسمی عێراق وتوە: وەزارەتی دارایی عێراق هیچ كێشەیەكی لە موچەدا نییەو ئەوەی هەیە كێشەیەكی تەكنیكییەو بەهۆی گۆڕانكارییە نوێكان لە بانكی ناوەندی رویداوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە موچەی فەرمانبەران لەم هەفتەیەدا بەتەواوەتی دابەش دەكرێت.

لە عێراق دابەشكردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دواكەوتوەو تا ئێستا دەست بە دابەشكردنی نەكراوە.

پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا جەختی كردبوەوە كە بەجدی كاردەكەن بۆ پابەندبونیان بە دابەشكردنی موچە لە وادەی خۆیدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×