وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر
  2020-09-28       399       

ئەمشەو دوشەممە، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر لە فڕۆكەخانەو لەلایەن وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.

ئاوێنە: لۆرینزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بڕیارە سبەی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە سەردانێك گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوەو تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵاتیان لە بواری ئاسایش و مەشقپێكردنی هێزە عێراقییەكاندا كرد.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×