فەرماندەیه‌كی ئەرمینیا: هەر سەربازێکمان لە بەرەی جەنگ ڕایکرد بیکەنە ئامانج
  2020-09-29       1136       

 دوا بە دوای رووبەڕووبوونەوەی سووپای ئەرمینیا  بەرامبەر بە سوپای ئازەربایجان، فەرماندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە کە هەر سەربازێکی ئەرمینی لە بەرەی جەنگ رابکات، بیکەنە ئامانج.

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کۆلۆنێل واقف دەرگاهلی، سەرۆکی مێزی راگەیاندنی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان ئاماژەی بەوە دا فەرماندەیی سەربازی ئەرمینیا فرمانی دەرکردووە هەر سەربازێکی ئەرمینی لەبەرەی جەنگ رابکات بیکەنە ئامانج.

رۆژی یەکشەممە ئەرمینیا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر ناوجەی قاراباغ ئەنجامدا و لەبەرامبەردا سوپای ئازەربایجان بەرپەجی هێرشەکانی دایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×