سوپای پاسداران: رودانی‌ جەنگ لەگەڵ ئەمریکا ئەگەرێکی‌ دورە
  2020-09-29       314       
فەرماندەی‌  گشتی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران ڕودانی‌ جەنگ و پێکدادانی‌ سەربازی‌ لەگەڵ ئەمەریکا بەئەگەرێکی‌ دوور دەزانێت.

ئاوێنه‌: لیوا حسێن سەلامی‌، فەرماندەی‌ گشتی‌ سوپای‌ پاسداران رایگەیاند، ڕێگەچارەی‌ سەربازی‌ رێگایەکی‌ داخراوە و ئەگەری‌ ڕوودانی‌ جەنگ ئەگەرێکی‌ دوورە.

سەلامی‌ لەمیانی‌ وتارێکیدا لە بەردەم ئەنجومەنی‌ شورای‌ ئێران رایگەیاند، دوژمن رێگایەکی‌ دیکەی‌ بۆجەنگ کردوەتەوە ئەویش جەنگی‌ ئابوری‌ و دەرونیە.

لێدوانی‌ فەرماندەی‌ سوپای‌ پاسداران لەکاتێکدایە، ناوچەکە بەبارودۆخێکی‌ ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بەتایەبتی‌ دوای‌ ئەوزنجیرە هێرشانەی‌ لەلایەن گروپە چەکدارەکانی‌ نزیک لەئێرانەوە کرانە سەر باڵیۆزخانەی‌ ئەمەریکا لەبەغداد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×