2020-09-30   561     
له ناوچه‌ی سیستان و بلوجستان-ی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران هێرشكرایه‌سه‌ر سوپای پاسداران و سێ چه‌كداری ئه‌و سوپایه كو
ئاوێنە: ئاژانسی میهر-ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له‌ناوچه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراووه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبیلی سوپای پاسداران و سێ چه‌كداری سوپاكه‌یان كوشتوه.
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران رایگه‌یاند هێرشه‌كه له‌كاتژمێر ٤ی ئه‌مڕۆ به كاتی ناوخۆیی ئێران ئه‌نجامدراوه و چه‌كداره‌كان له ئۆتۆمبیلێكی جۆری بیجۆوه ته‌قه‌یان له چه‌كدارانی پاسداران كردوه.
ئاشكراشیكردوه كه جگه‌له كوژرانی ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی سوپای پاسداران كه‌سێكی دیكه له هێرشه‌كه‌دا بریندار بووه.