حەسەن نەسڕوڵا: حیزبوڵا پێشوازی لە هەوڵەکانی فەڕەنسا دەکات بۆ یارمەتیدانی لوبنان
  2020-09-30       542       
ڕابەری حیزبوڵای لوبنانی حەسەن نەسڕوڵا رایگەیاند، حیزبوڵا پێشوازی لە هەوڵەکانی فەڕەنسا دەکات بۆ یارمەتیدانی لوبنان، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە ڕازی ببێت بەوەی هیچ حکومەتێک یاخود سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وەکو فەرمانڕەوای وڵاتەکە هەڵسوکەوت بکات.

ئاوێنە: نەسڕوڵا لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی ” بە هیچ شێوەیەک پابەند نەبووین بە پەسەندکردنی هیچ حکومەتێکەوە، ئێمە پێشوازی لە سەرۆک ماکرۆن دەکەین کاتێک سەردانی لوبنانی کرد و پێشوازیمان لە دەستپێشخەرییەکەی فەڕەنسا کرد، بەڵام پێویست ناکات ببم بە دادوەری گشتی یاخود لێکۆڵەرەوەیەک یاخود سەرچاوەیەکی فەرمان دەرکردن و فەرمانڕەوا و والی بەسەر لوبنانەوە.”

ئەوەشی خستەڕوو حیزبوڵا هێشتا ئامادەیە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەی فەڕەنسادا گفتوگۆ بکات تاوەکو وڵاتەکە لەو قەیرانە ئابوورییە ڕزگار بکات، بەڵام پێویستی بە بەرنامەیەکی نوێ هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×