"لە هەولێر چەند موشەكێك لە نزیك سەربازگەی هاوپەیمانان كەوتنەخوارەوە"
  2020-09-30       324       
ئاسەواری كەوتنەخوارەوەی یەكێك لە موشەكەكان كە ئاگری لێكەوتۆتەوە

ئەمشەو چوارشەممە، چەند موشەكێك لە نزیك بارەگای هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كەوتونەتە خوارەوەو هاوكات سێ موشەكیش لە نزیك بارەگای دیموكرات لە ناوچەی "گردەچاڵ"ی هەولێر كەوتونەتە خوارەوە.

ئاوێنە: كەناڵی روداو بڵاویكردەوە"لەسەعات 8:30 خولەکی ئەمشەو سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر کەوتنەخەوارەوە. هاوکات چەند موشەکێکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتوونەتەخوارەوە."

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە كەناڵەكەی وتوە"هێرشەکە کراوە بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوەی هێرشەکە دیارنییە بەڵام داوایان لە هێزەکانیان کردوە لە ئامادەباشیدابن و خۆیان بپارێزن."

سەرچاوەکەی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتویەتی، هیچ زەرەر و زیانێکیان لە هێرشەکەدا نەبوە.

فواد خاكی بەگ، ئەندامی سەركردایەتی حزبی دیموكرات، بە ئێن ئاڕ تی وتوە"موشەك لەنزیك بارەگاكانمان لە گوندی گردەچاڵ لە هەولێر كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هێشتا زانیاری تەواومان نییە كە ئایا بارەگاكانمان كراوەتە ئامانج یان نا."

بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر  رایگەیاندوە، هیچ روداوێک لەنێو فڕۆکەخانەی هەولێر روینەداوە و دۆخەکە ئاساییە.

دوابەدوای ئەوە دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی"كاتژمێر 8:30ى ئه‌مشه‌و له‌ سنورى گوندى شێخ ئه‌ميره‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ينه‌وايه‌ له‌لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه‌ 6 موشه‌ك به‌ ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دور له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌ چۆڵه‌وانى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و دو له‌و موشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قيونه‌ته‌وه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ هيچ زيانێكى لێ نه‌كه‌وته‌وه‌."

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×