زێباری: هەمان ئەو گروپانە هێرشەكەیان ئەنجامداوە كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا دەكەنە ئامانج
  2020-09-30       879       

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: موشەكەكانی ئەمشەو لە نزیك بارەگاكانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر كەوتونەتە خوارەوەو هێرشەكەش لەلایەن ئەو چەكدارانەوە ئەنجامدراون كە ناوبەناو هێرش دەكەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.

ئاوێنە: هۆشیار زێباری لە تویتێكدا رایگەیاند"ئەمشەو سێ هێرشی موشەكی لە دەوروبەری بارەگاكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر ئەنجامدراون و ئەوەش ئاڵۆزییەكی دیكەیە بۆ تێكدانی ئاسایشی عێراق و كوردستانی عێراق لەلایەن ئەو گروپانەی كە (ناوبەناو) هێرش دەكەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداو كاروانە (سەربازییەكان)ی."

هەروەها وتوشیەتی"پێویستە رێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ راگرتنی ئەو ھێرشانە."


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×