سوپای عێراق: فەرمانی دەستگیركردن بۆ فەرماندەی ئەو ناوچەیە دەركراوە كە موشەكەكانی لێوە هاوێژراون
  2020-10-01       660       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سەربە سوپای عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستیگركردن بۆ فەرماندەی ئەو هێزە دەركراوە كە بەرپرسیارێتی ئەو ناوچەیەی لە ئەستۆیە كە ئەمشەو لێیەوە چەند موشەكێك ئاڕاستەی هەولێر كراون.

 ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سەربە سوپای عێراق، ئەمشەو چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"گروپێكی تیرۆریست ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵساون بە كردنە ئامانج پارێزگای هەولێر بە ژمارەیەك موشەك لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا كە موشەكی راجیمەی لەسەربوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو: ئەو موشەكانە لە باكوری رۆژئاوای هەولێر و لە نزیك ژمارەیەك گوند كەوتونەتە خوارەوەو دو لە موشەكەكان لە نزیك كەمپی حەسەن شامی ئاوارەكان كەوتونەتە خوارە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو موشەكانە لە دۆڵی "ترجەلە" لە قەزای حەمدانیە-وە لە پارێزگای نەینەوا هاوێژراون و زیانیان لێنەكەوتۆتەوە.

بەپێی بەیاننامەكە ئەو ئۆتۆمبێلەی لێیەوە موشەكەكان هاوێژراون سوتاوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە فەرمانی باڵا دەرچوە بۆ دەستگیركردنی فەرماندەی ئەو هێزە كە بەرپرسی ئەو ناوچەیەیە كە موشەكەكانی لێوە هاوێژراون و دەست بە لێكۆڵینەوەش كراوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×