حەشدی شەعبی دەڵێت: هیچ پەیوەندییەكەمان بە هێرشە موشەكییەكەی هەولێرەوە نییە
  2020-10-01       794       

لیوای 30ی حەشدی شەعبی كە لەو ناوچەیەیە موشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی هەولێر كراون، رەتیدەكاتەوە هیچ پەیوەندییەكیان بە هێرشەكەوە هەبێت.

ئاوێنە: پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەریمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتبوی، ئەمشەو لە سنوری ناحیەی بەرتەلە-ەوە لەنێوان گوندەكانی شێخ ئەمیر و تەرجلە-ەوە شەش موشەكە شەش موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی هەولێر كراون كە ئەو ناوچەیەش دەكەوێتە سنوری لیوای 30ی حەشدی شەعبی.

سامی بەكداش، بەرپرسی راگەیاندنی ئەو لیوایەی حەشدی شەعبی لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی "شەفەق نیوز"ی راگەیاندوە"ئەو ناوچەیەی موشەكەكانی لێوە هاوێژراون، ناوچەیەكی هاوبەشە لەنێوان ئێمەو سوپای عێراقداو هەروەها ناوچەیەكی سنورییەو تەنانەت هێزەكانی پێشمەرگەش نزیك لێیەو ناوچەیەكی كشتوكاڵی كراوەشە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لە كاتی هاویشتنی موشەكەكانەوە دەستمان كردوە بە ئەنجامدانی پشكنین و گەڕان بەدوای ئەنجامدەرانی هیرشەكەدا تا ئێستا هیچمان دەستگیرنەبوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە حەشدی شەعبی هیچ پەیوەندییەكی بە هاویشتنی ئەو موشەكانەوە نییە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×