کێ براوەی یەکەم دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو؟
  2020-10-01       1996       

قارەمان مەمەند، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تایبەت بەئاوێنە


بەشێکی زۆری چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، دۆناڵد تڕۆمپ ئەم دیبەتەی گەیاندە ئاستی کارەسات، لە ماوەی ئەم نەوەد خولەکەدا؛ لەڕیگای هێڕش و پەلامارە بەردوام و قسە پێبڕینی جۆو بایدن لەجیاتی بەرهەمهێنانی ئارگیومێنتێکی سیاسی، کەوتنە ‌باس و خواسی کوڕەکەی بایدن، ناوی هەنتەرە، لەگەڵ تۆمەت بەوەی کە بایدن  سەر بە چەپی توندڕەوە، لە بەرامبەریشدا، بایدن ‌هێڕشی کردەوە بە درۆزن، قۆشمەچی، دڕەگەزپەرست، خراپترین سەرۆک لە مێژووی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناویبرد. بۆیە میدیا کاران داوای ئەنجامنەدان و ڕەتکرندەوەی دیبەیتی دووەم دەکەن و دەڵێن نابێ بایدن بەشداری بکا.


بەگوێرەی ڕاپرسی  کەناڵی سی بی ئێس بایدن بەڕیژەی لەسەدا چل و هەشت براوە بووە، ترەمپ بە ڕێژەی لەسەدا چل ویەک. بەگوێرەی کەناڵی سی ئێن ئێن بە نمرەی شەش لە دە بایدن براوە بووە، لەکاتێدا نمرەی ترەمپ چوار لە دە بووە.  بەڵام لە ڕاپرسی کەناڵی سی سپان، ترەمپ براوەبووە بە ڕێژەی لەسەدا پەنجا وسێ. هەروەها لە ڕاپرسی تیلیمۆندۆ، ترەمپ بەڕێژەی لەسەدا شەستو شەش براوە بووە، بەڵام ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، پێیوایە ئەم دوو ڕاپرسیەی سی ساپن و تیلیمۆندۆ، لەسەر بنەمای زانستی و دروست ئەنجامندراون.
سەبارەت بەو  تەوەرانەی لە دیبەیتەکدا باسکرا: ترەمپ سەرکۆنەی ڕەوتی سپی پێستی ڕەگەزپەرستی نەکرد و ناوی هێچ قوربانییەکی ڕەشپێشتەکانی نەهێنا، بەڵکو مەترسی ئەوەی نیشاندا ئەگەر بایدن هەڵبژێردرێ ئەوا ناوچەی دانیشتوانەکانی دەرەوەی شار کە زۆریەینەی سپی پێستن، مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە بەهۆی توندوتیژی جوڵانەوە و خۆپیشاندانەکانی دژی ڕەگەپەرستی. بەڵام، لە وەڵامدا، بایدن گوتی " لەئەنجامی خراپ بەڕێوەبردنی ترەمپ لە قەیرانەکانی گەرمبوونی زەوی و پەتای کۆڕۆنادا ئەم ناوچانە زیانیان زیاتر پێگەیشتووە"
سەبارەت بە هەڵبژاردن لە ڕێگای پۆستەوە، ترەمپ دڵنایی نەدا کەوا لایەنگرانی لەو دەرەنجامی هەڵبژاردن ڕازی دەبن، بەڵکو ئەو شێوازی دەنگدانەی بە ساختەو خراپ ناوبرد؛ هانی لایەنگرانی دا کە بچن بۆ ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی دڵنایبن لە پاکی و بێگەردی پڕۆسەکە. لەکاتێکدا بەڵگەیەک نییە، دەنگدان لە ڕیگای پۆستەوە، ساختەکاری تێدا کرابێ. چەندین ویلایەتی ئەمریاکا نزیکەی دەساڵە ئەو شێوازەی تێدا پیادە دەکرێ، لە هەڵبژاردنی ڕابردوو، نزیکەی لە سەدا سی دەنگدەران بەو شێوازە دەنگیانداوە.
سەبارەت بە کۆڕۆنا ڤایرۆس، لە ڕاپرسی دەنگەدەراندا، ئاماژە بەوەکراوە ترەمپ، ئیدارەی قەیرانی ئەو پەتایەی بە خراپی داوە، لەکاتێکدا ئەوان کەمتر لە پێنج لەسەدی ژمارەی دانیشتوانی جیهانن بەڵام نزیکەی یەک لەسەر چواری قوربانیانی پەتاکە لە ئەمریکا بووە. بەڵام ترەمپ گوتی" ڤاکسین وا لە ڕێگایە" و هێرشی کردە سەر بایدن بۆ بەکارهێنانی ماسک.
سەبارەت بە دادگای باڵاو دانانی، ئامی کۆنی بارێت، لە جێگای دادوەری باڵای کۆچکردوو، ئار بی جی. ترەمپ پێیوایە وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوە بۆ ماوەی چوار ساڵ نەوەکو بۆ سێ ساڵ، ئەوان کۆشکی سپی و سیناتیان لە دەستدایە بۆیە مافی هەڵبژاردنو دانانی ئەو دادوەرەیان هەیە. لە کاتێکدا بایدن، پێیوایە هەڵبژاردن لەپڕۆسەدایە و سەدان هەزار کەس دەنگیان داوە، پێویستە چاوەڕێیی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان بکەن؛ ئینجا ئەو پۆستە یەکلایی بکەنەوە.
لە پرسی ئابووریدا، هەردوو کاندیەکە نەیانتوانی بەڕوونی و ئاشکرایی پەیامەکانیان بگەیەننە دەنگەدەرانی ئەمریکا.
سەبارەت بە پرسی خێزانی، دوای چل وپێنج خولەک ترەمپ باسی هەنتەری کوڕی بایدنی کرد، کە گوایە لەگەڵ باوکی لە پرسی گەندەلێ ئۆکرانیا تێوەگلاوە. بایدن، وەڵامی داوە، "ئەمڕۆ لێرەنین سەبارەت بە خێزانی من و ئەو بەڵکو بۆ هەموو خێزانەکانی ئەمریکا لێرەین." ئەو باسی ئەوەشی کرد لەکاتێکدا کوڕەکە کۆچکردووەکەی بایدن بە شێرپەنجەی مێشک کۆچیکردووە،  لە جەنگی عێراق بەشداریکردووە بەڵام ترەمپ، پەلاماریداوە و بە دۆڕاو و ترسنۆک ناوزەندی کردووە.
تواناکانی جۆو بایدن، لەو دیبەیتەدا ئەوەی نیشاندا، ‌‌هێرشەکانی ترەمپ سەبارەت بە وەی گوایە بایدن، توانای جەستەی و عەقڵی لاوازبووە و شیاوی سەرۆکایەتی نییە، پێچەوانە دەرچوو!


سەرچاوە:
Fox News
CNN
The Washington Post


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×