2020-10-01   446     
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری دا له هاتنی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا كه له‌وانه‌یه رۆژانه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا بگاته ١٠ هه‌زار تووشبوو.
ئاوێنە: جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سباح-ی فه‌رمی راگه‌یاندووه، “ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه عێراق له‌مانگی ١١ و ١٢ ی داهاتوو شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا به خۆیه‌وه ببینێ و له‌وانه‌یه ژماره‌ی تووشبووان بگاته ١٠ هه‌زار تا ٢٠ هه‌زار تووشبوو،كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه”.
ھە‌روه‌ها وتی، شانه‌كه‌مان میوانداری وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رپرسانی بواره‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاماده‌كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا بكرێت.
جه‌واد موسه‌وی وتیشی، “ئه‌گه‌ر له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا زیادی كرد‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌یتوانی ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبوو وه‌ربگرێت، ئه‌وه ده‌كرێ جارێكی دیكه كار به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ته‌واو له عێراقدا بكرێته‌وه”.