بانکی رەشید: موچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابەشدەکرێت
  2020-10-01       829       
بانکی رەشید کە بانکێکی حکومی عێراقە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ـی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابەشدەکرێت و داوا لە خانەنشینان دەکەن سەردانی لقی بانکی رەشید بکەن لەپارێزگاکانیان.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید کەبانکێکی حکومی عێراقە رایگەیاند، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بڕیاریدا بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ـی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکرێت.

ئەوەش هاتوە، داوا لە خانەنشینان دەکەن سەردانی لقی بانکی رەشید لە بەغدا و پارێزگاکانیان بکەن بەمبەستی وەرگرتنی شایشتە داراییەکانیان.

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچە لە عێراق، دەستەی خانەنشینی یەکەم شوێن دەبێت کە موچە وەردەگرێت، لەهەمانکاتیشدا بە بەردەوامی ئەو چین و توێژە پێشوتر موچەی مانگی داهاتویان بۆ خەرج دەکرێت.

29ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، موچەی ئەو کەسانەش لەسەرەتای مانگی داهاتودا لەرێگەی هەژماری بانکییەوە خەرج دەکرێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×