لە عێراق 50 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-10-01       320       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 493 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و سێ هەزارو 685 توشبوش چاكبونەوەو هەروەها 50 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 23 هەزار و 522 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 493 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 50 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 685 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 367 هەزار و 474 كەس و لەوانە نۆ هەزارو 231 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 295 هەزارو 882 كەسیان چاكبونەتەوەو 62 هەزارو 361 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 537 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×