ئەمریكا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشی گروپە چەكدارەكان لە عێراق دەكات
  2020-10-01       520       

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، هێرشەكانی گروپە چەكدارەكانی سەربە ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی لە عێراق قبوڵناكەن و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی هێرشەكانیشی كرد.

ئاوێنە: دەیڤید شینگەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك رایگەیاند"ناتوانین هەڕەشەكانی بۆ سەر هاوڵاتیانمان و سوپاكە لە دەرەوەی وڵات قبوڵ ناكەین. هیچ دودڵیش نین لە وەڵامدانەوەیان، ئەگەر پێویست بێت بۆ پاراستنی سەربازەكانمان و هاوڵاتیانمان."

شینكەر وتیشی"گەورەترین كێشە لە عێراق ئەو میلیشیایانەن كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن و سەقامگیری دەخەنە مەترسییەوەو هێرشدەكەنە سەر ئەمریكا. چەك بەدەست حكومەتەوە نییە، ئەم گروپانە بەردەوامن لەسەر ئاڕاستەكردنی موشەك بۆ باڵیۆزخانەكەمان و هێرشكردنە سەر ئەمریكییەكان."

یاریدەدەرەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشەی وڵاتەكەی لە عێراق بۆ داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا پشتڕاست نەكردەوەو هەروەها رەتیشینەكردوەو وتی: لەوبارەیەوە لێدوان نادەین.

ناوبراو جەختی كردەوە كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سورە لەسەر بەردەوامی كاركردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×