2020-10-02   365     
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٤ ملیۆن و ٤٨٤ هەزار کەسی تێپەڕاند.
ئاوێنه: بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٢٧ هه‌زار و ٦٥٤ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٤ ملیۆن و ٤٨٤ هه‌زار و ٤٦٨ كه‌س، ٢٥ ملیۆن و ٦٧٤ هەزار و ٩٣٧ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و ٧٨١ هەزار و ٨٧٧ کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکەی تۆمارکردووە كه تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٤٩٤ هه‌زار و ٦٧١ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٢١٢ هەزار و ٦٦٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمار کراوە.