لە عێراق 67 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-10-02       466       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 785 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و سێ هەزارو 922 توشبوش چاكبونەوەو هەروەها 67 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 22 هەزار و 85 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 785 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 67 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 922 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 372 هەزار و 259 كەس و لەوانە نۆ هەزارو 298 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 299 هەزارو 804 كەسیان چاكبونەتەوەو 63 هەزارو 157 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 562 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×