"گەورەترین کێڵگەی نەوتی لای کۆمپانیای (کار)ەو قازانجه‌كه‌ی‌ نادیاره‌"
  2020-10-02       1020       
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، گه‌وره‌ترین کێڵگەی نەوتی هه‌رێمی‌ كوردستان خوڕمەڵه‌یه‌و له‌لای‌ کۆمپانیای (کار)ەوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڵام قازانجه‌كه‌ی‌ نادیاره‌. په‌رله‌مانتارێكی‌ كودیش له‌به‌غدا دۆسیه‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ ئاراسته‌ی‌ دەستەی نەزاهەو په‌رله‌مان عێراق ده‌كات.

ئاوێنه‌: عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، گەورەترین دۆسیەی نەوت، نۆ مانگە بەدوایەوەم، گەورەترین کێڵگەی نەوت لەکوردستاندا خورمەڵەیە!! ٣٥٪‏ نەوتی ھەموو کوردستان لەم کێڵگە بەرھەمدێت و بەرھەمی ڕۆژانەی ١٧٠ ھەزار بەرمیلە."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو کێڵگە، کێڵگەیەکی ئامادەکراوی عێراق بوەوه‌و دراوە بەکۆمپانیای کار بۆ بەڕێوەبردن و فراوانکردن، تاوەکو  ئێستا گرێبەستی  ئەم کێڵگە نادیارە، خزمەتگوزاریە یان ھاوبەشیە لەبەرھەم..  پێویستە خزمەتگوزاری بێت.. داھاتی قازانجی سەرجەم کۆمپانیا نەوتیە بیانیەکان دیارە لەکوردستان، بەڵام نەحکومەتی ھەرێم و نەکۆمپانیای کار ھیچ زانیاریەک لەسەر قازنجی کۆمپانیای کار ناڵێن."

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت، گەورەترین کێڵگەی نەوتی لای کۆمپانیای کارە، گەرەترین پاڵاوگەش بە "نایاسایی" لەسەر کۆمپانیای کار تاپۆکراوە، ٤٠٪‏ بۆری نەوتی کوردستانیش لای کۆمپانیای کارە.. ئیمپراتۆریەتێکی نەوتیە.. بەدڵنیایی بەپێداچونەوە بەگرێبەستەکانی کۆمپانیای کار، سەدان ملیۆن دۆلاری ساڵانە دەگەڕێتەوە بۆ  حکومەتی ھەرێم."

هاوكات هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌، دەربارەی کێڵگەی نەوتی خوڕمەلەی کۆمپانیای KAR Group کە لەلایەن شێخ بازەوە خاوەندارێتی دەکرێت، داوایه‌كی‌ ئاراستەی پەرلەمانی عێڕاق/لیژنەی نەوت و وزە، وەزارەتی نەوت و دەستەی نەزاهەی عیراق کردوە.

ده‌قی‌ داواكارییه‌كه‌:

دعا النائب هوشيار عبدالله وزارة النفط الاتحادية ولجنة النفط والطاقة في مجلس النواب العراقي وهيئة النزاهة إلى فتح تحقيق حول العقود المبرمة بين شركة (كار) وحكومة إقليم كردستان لاستثمار وإدارة حقل خورمالة النفطي، مبيناً أن حكومة الإقليم تمتنع عن إيضاح كيفية إدارة الحقل الذي ينتج ٣٥ بالمئة من نفط الإقليم .
وقال في بيان اليوم :" ان حقل خورمالة الذي عملت الحكومة العراقية على تطويره ينتج ١٧٠ ألف برميل نفط يومياً، ويدار حالياً من قبل شرکة کار العاملة في مجال الطاقة، وحتی الان لاتوجد اية معلومات حول العقد المبرم بین حكومة الاقلیم وهذه الشرکة ". 
وأوضح عبدالله :" ان رئيس لجنة النفط والطاقة برلمان الإقليم علي حمه صالح تابع هذا الملف وأرسل أسئلة واستفسارات لمعرفة تفاصيل العقود المبرمة بشأن هذا الحقل لكون القضية تتعلق بقوت الشعب، إلا أن حكومة الإقليم وللأسف تمتنع عن كشف أية تفاصيل بهذا الشأن، ليبقى الباب مفتوحاً على تفسيرات بأن هذه الشركة أعطيت أكبر مصفى للنفط بشكل غير قانوني، بالإضافة إلى استحواذها على ٤٠ بالمئة من أنبوب النفط بين الاقليم وتركيا ". 
وبين أنه :" من اجل الشفافیة ومحاربة الفساد المستشري في ملف نفط الاقلیم، ندعو وزارة النفط الاتحادية ولجنة النفط والطاقة في مجلس النواب العراقي وهيئة النزاهة إلى فتح تحقيق حول هذا العقد ومراجعة كافة نشاطات هذه الشركة في الإقليم وإعلان النتائج على الرأي العام ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×