ئەردۆغان داوای بەردەوامی هێرشەكانی سوپای ئازەربایجان دەكات
  2020-10-02       731       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا داوا دەکات سوپای ئازەربایجان لە هێرشەکانی بەردەوام بێت تاوەكو هەرێمی قەرەبا‌غ کۆنتڕۆڵ بکات.

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا، ئەمڕۆ هەینی لەمیانی كردنەوەی نەخۆشخانەیەكدا لەشاری كۆنیا، لە وتەیەكدا رایگەیاند" "تا رزگارکردنی قەرەباغ (له‌لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه‌) ئەو خەباتە درێژەی دەبێت."

ئەوە لەکاتێکدایە میدیاکان و بەرپرسانی ئەرمینیا جەخت دەکەنەوە لەوەی تورکیا بۆ پاڵپشتی کردنی ئازربایجان، بە سەدان چەکداری توندڕەوی سوریی رەوانەی هەرێمی قەرەباغ کردوە بۆ ئەوەی هاوشانی سوپای ئازربایجان، روبەڕوی سوپای ئەرمینیا ببنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×