جۆبایدن: هیوای چاكبونەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ‌و هاوژینەكەی دەخوازین
  2020-10-02       490       
جۆبایدن، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ده‌ڵێت، هیوای چاكبونەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ‌و هاوژینەكەی دەخوازن.

ئاوێنه‌: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاو میلانا تره‌مپی‌ هاوژینی‌ توشی  ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون.

له‌به‌‌رامبه‌ردا جۆبایدن، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، هیوای چاكبونەوە بۆ سەرۆكی ئەمریكاو هاوژینەكەی دەخوازن.

بایدن نوسیویه‌تی‌، "من‌و جیلی هاوژسەرم، هیواخوازین سەرۆك ترەمپ‌و میلانیا ترەمپی هاوسەری بەخێرایی چاكببنەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لەنوێژكردن بۆ تەندروستی‌و سەلامەتی سەرۆك‌و خێزانەكەی".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×