عێراق..هەفتەی داهاتو موچەی مانگی ئەیلول دابەش دەكرێت
  2020-10-02       860       

میدیا عێراقییەكان لەزاری چەند سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویان كردۆتەوە كە هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەكرێت.

ئاوێنە: كەناڵی "ئەلعراقیە"ی رەسمی، لە زاری چەند سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردۆتەوە كە هەفتەی داهاتو موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی عێراق دابەش دەكرێت.

هەروەها ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لە زاری سەرچاوەیەكی هەمان وەزارەتەوە بڵاویكردۆتەوە كە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول لە كۆتایی هەفتەی داهاتو دەستپێدەكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەداوە كە وەزارەتی دارایی كاری لەسەر گواستنەوەی داهاتی هەندێك لە فەرمانگەكان كردوە لەگەڵ فەرزكردن لە بانكی ناوەندی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران.

ئەو سەرچاوەەیە پێشبینیشی كردوە موچەی ئەم مانگەش(تشرینی یەكەم) بە هەمان شێوە دوابكەوێت و لە مانگی داهاتودا دابەش بكرێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×