ترەمپ لە نەخۆشخانەوە دەڵێت: دۆخی تەندروستیم باشە
  2020-10-03       432       
گواستنەوەی ترەمپ بۆ نەخۆشخانە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، دوای ئەوەی شەوی رابردو بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمڕۆ شەممە، لە تویتێكدا لە نەخۆشخانەوە دڵنیایی داوە لەوەی تەندروستی باشە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، سەرلەبەیانی دوێنێ هەینی، توشبونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند. شەوی رابردو ش بە هەلیكۆپتەرێك گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی واڵتەر ریید لە مەریلاند و چاوەڕوان دەكرێت بۆ چەند رۆژێك لەوێ بمێنێتەوە.

بەر لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەكە، شەوی رابردو ترەمپ لە تویتێكی ڤیدیۆییدا وتبوی، ڕەوشی تەندروستی باشەو وتبوی"دەمەوێت سوپاسی هەموان بکەم بۆ ئەو پشتیوانیکردنە زۆرەیان. من دەڕۆم بۆ نەخۆشخانەی واڵتەر ڕیید، لەو بڕوایەدام من زۆر باشم، بەڵام دەڕۆین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی هەمو شتێک باشە. خانمی یەکەم زۆر باشە. جا زۆر سوپاستان دەکەم هەرگیز لە یادی ناکەم، سوپاس و پێزانیم."

ئەمڕۆش ترەمپ لە تویتێكی كورتدا لە نەخۆشخانەوە نوسیویەتی: من باشم، سوپاس بۆ هەموان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×