تویتەر ئەو تویتانە دەسڕێتەوە كە هیوای مردن بۆ دۆناڵد ترەمپ دەخوازن
  2020-10-03       535       

كۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، ئەو تویتانە دەسڕنەوە كە هیوای مردن بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەخوازن، ئەوەش دوای توشبونی ناوبراو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنە: بەبەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا، تیمی گەیاندن لە تویتەر رایگەیاندوە، ئەو تویتانەی هیوای مردن یان ئازاری جەستەیی مەترسیدار یاخود نەخۆشی كوشندە بۆ هەر كەسێك دەخوازن، رێگەپێدراون نین و دەسڕدرێنەوە.

لەگەڵ ئەوەش وتویەتی: ئەمە بەمانای ئەوە نییە ئەو تویتانە خۆبەخۆ هەڵدەپەسێردرێن.

دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا توشبونی خۆی بە كۆرۆنا راگەیاند، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خەڵكانێك هیوای چاكبونەوەو پشتیوانیان بۆ خواست لەگەڵ ئەوەش كەم نەبون ئەو كەسانەی كە رقی خۆیان بۆ دەربڕی و هیوای مردنیان بۆ خواست.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×