2020-10-03   757     
ماڵپه‌ڕی CNNی ئه‌مریكی له‌زاری راوێژكارێكی دۆناڵد تره‌مپه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه دۆخی ته‌ندروستی تره‌مپ له‌مه‌ترسیدایه.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕه‌كه له‌زاری راوێژكاره‌كه‌ی تره‌مپه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه پاش توشبونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌مه‌ترسیدایه به‌ده‌ست ماندویی زۆر‌و به‌رده‌وامه‌وه ده‌ناڵێنێت‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی زۆری بۆ دروستبوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، به‌رپرسانی كۆشكی سپی نیگه‌رانن له‌دۆخی ته‌ندروستی تره‌مپ، یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كانیش رایگه‌یاندوه، دۆخی تره‌مپ ئێستا باشه، به‌ڵام ده‌ترسن كه شته‌كان به‌خێرایی بگۆڕێن.
ئه‌مڕۆش تره‌مپ، له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، "پێموایه به‌ره‌و باشی ده‌چم، سوپاس بۆ ھه‌موتان، خۆشمده‌وێن."
دوێنێ هه‌ینی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاو میلانا تره‌مپی هاوژینی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.
شەوی رابردوش تره‌مپ بەهەلیكۆپتەرێك گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی واڵتەر ریید لەمەریلاندو چاوەڕوان دەكرێت بۆ چەند رۆژێك لەوێ بمێنێتەوەو له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بێت.