پزیشكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌: تەندروستی ترەمپ زۆر باشەو نیشانەکانیشی کەمتربونەتەوە
  2020-10-03       445       
به‌وته‌ی‌ پزیشكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، تەندروستی دۆناڵد ترەمپ زۆر باشەو نیشانەکانیشی کەمتربونەتەوە.

ئاوێنه‌: سیان کۆنلێی، پزیشکی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەكۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، تەندروستی سەرۆک ترەمپ باشتر بووەو نیشانەکانی وه‌ك کۆکەو تاو هەڵامەتەکەی باشتر بووەو کەمتربونەتەوە.

وتیشی‌، ترەمپ پێویستی بەئۆکسجینی دەستکرد نەبووەو بەشێوەیەکی گشتی هەموو ئۆرگانەکانی ئاسایین.

ئه‌مڕۆش تره‌مپ، له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، "پێموایه‌ به‌ره‌و باشی ده‌چم، سوپاس بۆ ھه‌موتان، خۆشمده‌وێن."

دوێنێ هه‌ینی‌، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاو میلانا تره‌مپی‌ هاوژینی‌ توشی  ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون.

شەوی رابردوش تره‌مپ بەهەلیكۆپتەرێك گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی واڵتەر ریید لەمەریلاندو چاوەڕوان دەكرێت بۆ چەند رۆژێك لەوێ بمێنێتەوەو له‌ژێر چاودێری‌ پزیشكیدا بێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×