2020-10-03   928     
له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا له‌ده‌ست تیرۆریستاندان له‌سوریا، ده‌چین‌و پاكی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئاوێنه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا له‌رێگای په‌خشی راسته‌وخۆوه له‌كۆشكی وه‌حده‌دین له‌ئیستانبوڵ به‌شداری كرد له‌رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری.
له‌وتاره‌كه‌یدا وتی، "ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا له‌ده‌ست تیرۆریستاندان له‌سوریا، یان به‌و شێوه‌یه‌ی بەڵێنمان پێدراوە له‌تیرۆریستان پاك ده‌كرێنه‌وه یان خۆمان ده‌چین‌و ئه‌مه ده‌که‌ین."
وتیشی، "تا سه‌قامگیری له‌باشوری سنوره‌كانمان به‌دی نه‌یه‌ت، به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له‌ناوچه‌كه‌دا له‌كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین."