2020-10-03   521     
مستەفا کازمی
مستەفا کازمی رایده‌گه‌یه‌نێت كه قەیرانێکی سەختی دارایی بەرۆکی عێراقی گرتووە کە هۆکارەکەی خراپ بەڕێوەبردنە. له‌هه‌مانكاتدا ده‌ڵێت، عێراق وڵاتی سامانەکانەو هەرگیز مایەپوچ نابێت.
ئاوێنه: مسته‌فا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقیه رایگه‌یاند، عێراق وڵاتی سامانەکانەو هەرگیز مایەپوچ نابێت، بەڵام له‌ئێستادا قەیرانێکی سەختی دارایی بەرۆکی عێراقی گرتووە کە هۆکارەکەی خراپ بەڕێوەبردنە.
راشیگه‌یاند، "خەزێنەی دەوڵەت بەبەتاڵی کەوتە دەست حکومەتەکەمان، ئیدارەیەکمان هەبوو کە پشتی بەنەوت دەبەست، ئەمە سیاسەتی کۆمەڵە کەسانێکبون کە نەیاندەویست بیربکەنەوە".
وتیشی، "حكومه‌تی ئێستا حكومه‌تی چاره‌سه‌ره نه‌ك حكومه‌تی قه‌یرانه‌كان، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌م حكومه‌ته ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت‌و دادپه‌روه‌رانه‌و پاك‌و دور له‌ساخته‌كاری ئه‌نجامبدات، هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونیشمه‌وه چه‌ندین تۆمه‌تم ئاراسته كراوه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك هێز یان گروپ هه‌مان هه‌ڵه‌كانی ڕابردویان دوباره ده‌كه‌نه‌وه‌و تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن و به‌جۆرێكیش خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه پشتیوانیم ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراقیشه‌وه، مسته‌فا كازمی وتی، له‌ده‌ستوری عێراقدا هاتوه كه پێویسته حكومه‌ت باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق هه‌بێت، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واشنتنیش به‌هه‌مانشێوه‌یه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌بواره‌كانی ئابوری، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و ئاسایش‌دا پارێزراو بێت".
مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكامان پێنه‌گه‌شتوه سه‌باره‌ت به‌داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌عێراق‌و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش له‌هیچ وڵاتێك قبوڵ ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مریكا نیگه‌رانی پێگه‌یاندوین له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی باڵیۆزخانه‌و داموده‌زگاكانیان".