لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات لە دابەزینی بەهای دینار
  2020-10-04       449       

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات لە داکەوتنی بەهای دینار و ئاماژە بەوەدەكات، فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق گەیشتووەتە 225 ملیۆن دۆلار.

ئاوێنە: هەیسەم ئەلجبووری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی لایەنی سەرەکییە لە گۆڕینەوەی دینار بە دۆلار لە رێگەی بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە.

راشیگەیاند، هاوردەی کاڵا و دڵنیابوونەوەی پسوولەکان لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە کاری باج و گومرگە.

ئەو پەرلەمانتارە روونیدەکاتەوە، بە مەبەستی دابینکردنی دیناری عێراقی کە دەبێت بەشێکی زۆری داهاتی نانەوتی پێک بهێنێت، هەندێک جار بانکی ناوەندی پێشێلی رێنمایی و یاساکان دەکات. جەختیشی دەکاتەوە، داکەوتنی 10%ی بەهای لیرە پێشبینیکراوە.

جبووری دەشڵێت، سەرجەم مووچەی فەرمانبەران بە دیناری عێراقی دەدرێت، و بۆ دابینکردنی دیناریش فرۆشی بانکی ناوەندی لە هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە 225 ملیۆن دۆلار.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×