مستەفا کازمی: بەدڵنیاییەوە ‌ كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچە چارەسەر دەکەین
  2020-10-05       609       
مستەفا کازمی
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌ڵێنی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی‌ فه‌مانبه‌ران ده‌دات.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌، مستەفا کازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ پارێزگای‌ زیقارو له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا كه‌ لەو پارێزگایه‌ ئه‌نجامدرا، ڕایگه‌یاند، "بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ بابەتی موچە چارەسەر دەکەین." 

وتیشی‌، به‌هۆی‌ له‌مپه‌ڕو قه‌یرانه‌ ئابورییە سەختەکان کە عێراقی پێدا تێپەڕ دەبێت دابه‌شكردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەران دواکەوتووە.  
 
به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌و نه‌بونی‌ سیوله له‌بانكی‌ مه‌ركه‌زییدا‌، تائێستا حکومەتی عێراق موچەی مانگی‌ ئه‌یلولی‌ فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە، وەزارەتی دارایی عێراق-یش هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی موچە دیاری نەکردووە.

حکومەتی عێراق شەش ملیۆن‌و 500 ھەزار موچەخۆری ھەیە، مانگانە بۆ موچە پێوستی بەشەش ترلیۆن‌و 200 ملیار دینارە، داهاتی نەوتیش دەگاتە نزیکەی 4 ترلیۆن دینار، واتا نزیکەی دو ترلیۆن دینار کورتهێنانی مانگانەی‌ هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×