2020-10-06   406     
بێگه‌رد تاڵه‌بانی
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵیی.
ئاوێنه: بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕیگه‌یاندووه، "دوای پێشنیارمان بۆ درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵیی، بەسوپاسەوە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەكەی پەسندكردو وەزارەتی دارایی‌و ئابوریش ئاگاداری كردینەوە لەسەر كەوتنە بواری جێبەجێكردنی بڕیارەكە."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه لەپێشنیارەكەیاندا داوایانكردووه كە بەمشێوەیەی خوارەوە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، پێشنیارەکە وەک خۆیی پەسندکرا:
یەكەم_ پێشینەی (80 ملیۆن دیناری) رێژەی (40%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
دووەم_ پێشینەی (150 ملیۆن دیناری) رێژەی (50%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
سێ یەم_ پێشینەی (500 ملیۆن دیناری) رێژەی (60%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.