وەزیری دارایی عێراق: سبەینێ موچە دابەشدەکرێت
  2020-10-06       579       
وەزیری دارایی عێراق رایده‌گەیه‌نێت كه‌ سبەینێ دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

ئاوێنه‌: عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق  ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە موچەی‌ مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابەشدەکرێت.  

وتیشی‌،  موچەکەش بەتەواوەتی‌و بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.   

به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌و نه‌بونی‌ سیوله له‌بانكی‌ مه‌ركه‌زییدا‌، تائێستا حکومەتی عێراق موچەی مانگی‌ ئه‌یلولی‌ فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە.

دواكه‌وتنی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌‌ فەرمانبەرانی عێراق هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نه‌ناردنی‌ موچه‌ی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌‌، به‌و هۆیه‌وه‌ 50 رۆژه‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×