چاوشئۆغڵو: وەکو عێراق‌و سوریا سەرەوەریی ئازەربایجان دەپارێزین
  2020-10-06       936       
مه‌ولود چاوشئۆغڵو
وەزیری دەرەوەی تورکیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئازەربایجان دوپاتده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ بەرگریكردن  لەسەروەریی خاکی وڵاتانی جۆرجیا، ئۆکراینا، سوریا، عێراق، تورکیا بەرگری لەسەروەریی خاکی ئازەربایجان-یش دەکات".

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە باکوی پایتەختی ئازەربایجان‌و له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ کۆبوەوە. 

له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوشئۆغڵو پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئازەربایجان دوپاتکردەوەو رایگەیاند؛ "تورکیا چۆن بەرگری لەسەروەریی خاکی وڵاتانی جۆرجیا، ئۆکراینا، سوریاو عێراق دەکات، بەهەمانشێوە بەرگری لەسەروەریی خاکی ئازەربایجان دەکات".

وتیشی‌، "ئێمە لەگەڵ ئازەربایجان یەک گەلین، پێکەوە جوڵە دەکەین، کە ئەمەمان دوێنێ نیشانداوەو ئەمڕۆش نیشانی دەدەین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×