2020-10-07   459     
ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی و هه‌واڵگریدا له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌ندامی رێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركردووه.
ئاوێنه: له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: له هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تدا، كه پێویستی به بوێری و له خۆبووردوویه‌كی زیاتر هه‌بووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، مه‌فره‌زه‌كانی هۆبه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازیی سه‌ر به فیرقه‌ی (20) له فه‌سیڵی چاودێری لیوای (66)، توانرا كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن، كه ناوی له خۆی ناوه "الرقاوي".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "الرقاوي" له گوندی "الكصیرین"ی سه‌ر به ناحیه‌ی "حه‌مدانییه" له خۆرئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق، "الرقاوي"، یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش، كه سه‌ر به فیرقه‌ی "الكواسر"ی تیرۆریست بووه و به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كردووه، كه داعش له دژی هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجامیداوه و یه‌كێك بووه له‌و داواكراوانه‌ی به گوێره‌ی مادده‌ی (4)ی تایبه‌ت به تیرۆر له لایه‌ن دادگای عێراقییه‌وه فه‌رمانیی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه.