سەدر: كەسانێك كە خزێنراونەتەوە ناو ڕيزى خۆپيشاندەران بيركردنەوەى لادەر و داعشيانە و بەعسيانەيان هەيە
  2020-10-07       450       

موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى سەدر بڵاويكردووەتەوە، كەسانێك كە خزێنراونەتەوە ناو ڕيزى خۆپيشاندەرانى تشرين، هەوڵيانداوە بۆنە ئايينيەكان لە كەربەلا بقۆزنەوە، ئەوانە بيركردنەوەى لادەر و داعشيانە و بەعسيانەيان هەيە و تێكدەرن و دژى ئايين و نيشتمانن.  

ئاوێنه‌: سەدر هێماى بۆ ئەوەشكردووە، لەسەر هێزە ئەمنيەكان پێويستە شوێنە پيرۆزەكان بپارێزن و ئەوە سەرەتاى فيتنەیيەكە كە لە دەرەوە پشتگيرى دەكرێت و داواى لە شۆڕشگێڕان كردووە خۆيانيان لێ بێبەرى بكەن، وتيشى: "ئەگەر ئاسايش نەچەسپێنرێت ئەوا ناچارم لە رێگەى تايبەتى و ئاشكراى خۆم دەستوەردان بكەن".  

شانەى ڕاگەياندنى ئەمنى سەبارەت بە ڕووداوەكانى كەربەلا بڵاويكردوەتەوە، لەكاتى مەراسيمى چلە ژمارەيەك لە خۆپيشاندەران كۆبوونەوە لە سەرجەم پارێزگاكانەوە لە مەيدانى پەروەردە و هەوڵى چونە ناو "باب القبلة"يان دا لە ڕێگەيەكى ڕێگە پێنەدراوەوە، بەڵام ئاگادار كرانەوە بۆ ئەوەى لە ڕێگەى ڕێگەپێدراوەوە بچن، بەڵام هەندێك كەس كە خۆيان خزاندبووە ناو خۆپيشاندەرانەوە بەرديان گرتە هێزە ئەمنيەكان، بەڵام هەرزوو کۆنتڕۆڵ کرا و رێگەيان پێ نەدرا ڕێوشوێنە ئەمنيەكان تێكبدەن.  

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، پێكدادان لەنێوان خۆپيشاندەرانى تشرين و هێزە ئەمنيەكان ڕوويداوەو خۆپيشاندەران هوتافى ئيستفزازيان وتووەتەوە و چونە ناو شوێنە پيرۆزەكان و ئەوەش سەردانيكەران و خزمەتكارانى شوێنە پيرۆزەكانى توڕەكردوە، ئامۆژگارى خۆپيشاندەران كراوە و بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدايە.  

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×