كوێت ساڵانە 5 دەفتەر دۆلار دەداتە هەر هاولاتیەكی خۆی
  2020-10-07       870       

حكومەتی كوەیت پڕۆژە یاسایەكی بەدەستەوەیە بۆ خۆڕزگاركردن لەدۆزینەوەی هەلی كار بۆ هاوڵاتیان، ئەویش ساڵانە بڕی 50 هەزار دۆلار دەداتە هەر هاوڵاتیەكی خۆی كە لەتەمەنی كاركردنی بێت.

ئاوێنه‌: میدیاکانی کوەیت بڵاویانکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە پڕۆژەیاسایەکی بەدەستەوەیە کە تێیدا، پێشنیازکراوە ساڵانە بڕی ٥٠ هەزار دۆلار بە هەر هاوڵاتیەک بدرێت کە لە تەمەنی کارکردندا بێت و لە بەرامبەردا حکومەت سەرجەم هاوکاریی و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی بۆ هاوڵاتیان بووەستێنێت کە یەکێکیان بریتییە لە دۆزینەوەی هەلی کار.

ماڵپەڕی کوەیت ئێمپاکت کە تایبەتە بە سیاسەتی گشتی وڵاتەکە هەواڵێکی بەناونیشانی "بیرۆکەی نوێ بۆ کوەیت" بڵاوکردووەتەوە و تێیدا، عەلی سەلیم، راوێژکاری بواری وەبەرهێنان دەڵێت، ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی کوەیت راستەوخۆ دەبێتە هۆی رزگاربوونی حکومەت لە ئەرکی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ هەموو کەسێک و هاوکات، دەبێتە هۆی هەبوونی ئابورییەکی جێگیر و باشتر.

ئاماژە بەوەشکراوە، ناهاوسەنگییەک لە ئابوری کوەیتدا هەیە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کەموکورتی لە دارایی گشتیدا دروستکردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خەزێنەی گشتی، حکومەت دەیەوێت بەم هەنگاوە ئەو ناهاوسەنگییە نەهێڵێت.

بەشێک لە دەسەڵاتدارانی کوەیت پێیانوایە، کێشەی سەرەکی ئێستای ئابوری وڵاتەکە بریتییە لە هەڵئاوسانی کەرتی گشتی بەهۆی بەرپرسیارێتی دەستووریی حکومەت لە دابینکردنی کار بۆ هەموو هاوڵاتیان و هەربۆیە، بەدوای چارەسەری گونجاودا دەگەڕێن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×