لە عێراق 73 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-10-07       331       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 923 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و سێ هەزارو 413 توشبوش چاكبونەوەو هەروەها 73 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 23 هەزار و 865 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 923 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 73 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 413 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 391 هەزار و 44 كەس و لەوانە نۆ هەزارو 604 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 319 هەزارو 784 كەسیان چاكبونەتەوەو 61 هەزارو 656 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 506 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×